ڤیدیۆ؛ مارسێلۆ لەنێو پێشوازییەکی شاهانەدا گەڕایەوە وڵاتەکەی

11-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مارسێلۆ
مارسێلۆ
نیشانەکردن مارسێلۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای 16 ساڵ یارییکردن لە ئەوروپا، جارێکی دیکە مارسێلۆ ڤیێرای بەرازیلی گەڕایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندیی بە یانەی فلومێنێنسیی بەرازیلییەوە کردووە.
 
مارسێلۆ رۆژی هەینی لە یاریگەی ماراکانا وەک یاریزانی نوێی یانەکە بە میدیاکان ناسێنرا و هەزاران هاندەر بۆ پێشوازیکردن لەو ئەستێرەیە بەرازیلییەکە ئامادەبوون.
 
بەرگریکاری باڵی چەپی بەرازیل و پێشووی یانەی ریال مەدرید، بۆ دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی فلومێنێنسی کردووە، دوای ئەوەی کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنا لەگەڵ یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی.
 
مارسێلۆ 15 ساڵ یاریی بۆ یانەی ریال مەدرید کردووە، 25 نازناوی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە، کە لە نێویاندا 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ هەن.
 
بەرگریکارە بەرازیلییەکە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، سەرەتای یارییکردنی پیشەگەریی لە یانەی فلومێنێنسی بووە و لە 2005 تاوەکو 2007 بۆ ئەو یانەیە یارییکردووە.
 
دوای ناساندنیشی وەک یاریزانی یانەکە مارسێلۆ لەنێو یاریگەدا بۆ هاندەران قسەیکرد و گوتی " ئەمە باشترین ساتی ژیانی منە، کە دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم، سوپاسی هەمووان دەکەم، من زۆر زۆر دڵخۆشم، ئەمە ئەو ساتەیە کە خەونم پێیەوە دەبینی و دەمویست لێرە لەگەڵتان بم، خەونی دیکەم هەیە بۆ پۆشینی درێسی فلومێنێنسی بۆ جارێکی دیکە، هەستدەکەم من جەنگاوەرم و هێشتا دەتوانم رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکەم، دڵنیام ساڵێکی نایاب بەیەکەوە بەڕێدەکەین."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە