ئەو کاتەی گۆڵەکەی ڤایادۆلید رەتکرایەوە ژوووری ڤار چۆڵ بوو

11-03-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە یارییەکەی دوێنێ نێوان ریال مەدرید و ڤایادۆلید لە لالیگای ئیسپانیا دوو گۆڵ لەلایەن ڤارەوە رەتکرایەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هیچ کەسێک لەوکاتەدا لە ژووی ڤار نەبیندرا.

 دوای ئەوەی سێرجی گواردیۆلای یاریزانی یانەی ڤایادۆلید گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، ناوبژیوان داوای ڤاری کرد و گۆڵەکە رەتکرایەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو کە ناوبژیوان هێرناندێز هێرناندێز دەبوو لە ژووری ڤار بێت لەوێ نەبوو ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتەیەو نارەزایی لێکەوتەوە.

لە کاتی پیشاندانی ژووری ڤار هەموو گلۆپەکان کوژابوونەوە و تەنیا چەند شاشەیەک ئیشی دەکرد و کەسی لێنەبوو، ئەمەش بە زوویی لە سۆشیال میدیا و میدیاکانی ئیسپانیا بەربڵاوبوو.


 دوای بڵاوبوونەوە و پیشاندانی ژوورەکە، هەرزوو لەلایەن سەرپەرشتکاری یارییەکە  داوای لێبووردنکرا و  گوتی بە هەڵە ژووری ڤار نیشاندراوە دواتر وێنەی ژوورەکەی دیکە درایە شاشە کە ناوبژیوانی لێبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە