ڤیدیۆ؛ ئەکرەم عەفیف نهێنییە گەورەکەی ئاشکرا کرد

11-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەکرەم عەفیف
ئەکرەم عەفیف
نیشانەکردن ئەکرەم عەفیف جامی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەکرەم عەفیف، ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر، دوای بردنەوەی جامی ئاسیا بۆ جاری دووەم لەسەریەک باس لە بردنەوەی ئەو نازناوە دەکات و نهێنییەکی سەرنجڕاکێشیش ئاشکرا دەکات.
 
عەفیف لە دوای یارییەکە بەشداریی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا کرد و گوتی "سوپاسێکی تایبەتی هاوژینەکەم دەکەم بۆ ماندووبوون و ئارامییەکەی، هەموو دەستکەوتەکانم بۆ هاوژینەکەمە، زیاتر دڵخۆشم بەبردنەوەی نازناوەکە وەک لە تۆمارکردنی سێ گۆڵەکە، پێویستە سوپاسی راهینەر بکەم، ئەو راهێنەرەی زۆر کاری لەگەڵ کردین، دەزانن ئەو تیپانەی یاریمان لەگەڵ کردن زەحمەت بوون، بەڵام راهێنەرەکە کارێکی زۆری لەسەر ئەو یارییانە کرد، دەمەوێت بڵێم بەدەستهێنانی نازناوەکە ئاسان نییە، بردنەوەی نازناوەکە بۆ جاری دووەم لە ماوەی 8 ساڵدا ئاسان نییە."
 
ئەکرەم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "بە هاندەران و گەلەکەمان دەڵێین هێشتا شتی باشتر لە ئارادایە، بێگومان تۆمارکردنی لێدانی سزا پەیوەندیی بەو متمانەیەوە هەبوو کە هاوڕێکانم پێیاندام، ئەوە تەکنیکەکە نییە، بۆ هەڵبژاردنی لاکان تەنیا قسەم لەگەڵ خۆم دەکرد و بڕیاری خۆم دەدا، دیسانەوە پیرۆزیی لە هەموو کەنداو دەکەم کە ئێمە نوێنەرایەتیی کەنداو دەکەین، پیرۆزبایی لە ئوردن دەکەم گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی دەستکەوتێکی گەورەیە."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی لە کاتی گۆڵکردندا لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، بە پیپی ئێس ئاهەنگی دەگێڕا؟ ئەکرەم عەفیف لە وەڵامدا نهێنییەکەی ئاشکراکرد و گوتی "لەبارەی ئاهەنگی ئێس، ئێس پیتی یەکەمی ناوی هاوژینەکەمە کە خەڵکی کوێتە، لە یاریگەدا ئامادەبوو کە یەکەمجارە بێتە یاریگە و هەرگیز نەهاتووە، ئەمە یەکەمجارە سەیری یارییکردنمان بکات لە یاریگە، بۆیە بەو شێوەیە ئاهەنگم گێڕا، جارێکی دیکە پیرۆزە لە هەمووان، جامەکە لە دەوحەیە و لە داهاتوودا دەتانبینینەوە."
 
ئەکرەم عەفیف، لە جامی ئاسیای ئەمجارەدا 8 گۆڵی تۆمارکرد، بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەر پێشکێشیکرد وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).