ئەمڕۆی پرێمەرلیگ.. ئارسیناڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان

11-02-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ 7 یاریی لە گەڕی 23ـی پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچن، کە لە یارییەکی گرنگدا، ئارسیناڵی پێشەنگ هەوڵدەدات لەسەر یاریگەی خۆیدا 3 خاڵی دیکە لە یانەی برێنتفۆرد وەربگرێت، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر رێگا راستەکەی بەرەو بردنەوەی نازناوەکە.
 
ئارسیناڵ کە دوایین یاریی خۆی بەرامبەر ئێڤێرتۆن دۆڕاوە، لەسەر یاریگەی ئیمارات لە لەندەن میوانداری برێنتفۆرد دەکات، بۆ ئەوەی قەربووی دۆڕانەکەی گەڕی رابردووی بکاتەوە و هەم بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کاروانەکەی بەرەو بردنەوەی نازناوەکە، کە 20 ساڵە هاندەرانی چاوەڕێی دەکەن.
 
بێگومان ئەرکی تۆپچییەکانی لەندەن ئاسان نابێت، بەو پێیەی رکابەرەکەیان بە کاتێکی باشدا تێپەردەبێت، کە برێنتفۆرد 9 یارییە لە پرێمەرلیگ نەدۆڕاوە و بێگومان خەون بینین بە 3 خاڵی یارییەکە ئامانجێکی رەوایە بۆیان.
 
لە یارییەکی دیکەی گرنگدا، تۆتێنهامی پێنجەمی ریزبەندیی دەبێتە میوانی لێستەر سیتی، کە بێگومان کوڕانی کۆنتی وڕەبەرزن بە بردنەوەی هەفتەی رابردوویان لە مانچێستەر سیتی، بۆیە دەیانەوێت ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بکەنە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیان لەم وەرزەدا، بەتایبەتی کە لێستەری چواردەمی ریزبەندیی لە دۆخێکی باشدا نییە و لە دوایین 6 گەڕدا یەکجار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
 
نیوکاسڵیش بە ئامانجی بردنەوە و دۆزینەوەی رێگەی سەرکەوتنەکان، کە لە دوایین دوو یارییدا یەکسانبووە، دەبێتە میوانی بۆرنیمۆس، ئەو یانەیەی لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا نێچیرێکی ئاسان بووە بۆ هەموو ئەو یانانەی رووبەڕوویان بووەتەوە.
 
یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
وێستهام - چێڵسی 15:30 
ئارسیناڵ - برێنتفۆرد 18:00
فولهام - نۆتینگهام فۆرێست 18:00
ساوسامپتۆن - وۆلڤەرهامپتۆن 18:00
لێستەر سیتی - تۆتێنهام 18:00
کریستاڵ پالاس - برایتن 18:00
بۆرنیمۆس - نیوکاسڵ  20:30

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).