ئارتێتا: لە ژووری جلگۆڕین کامێرای لێیە و من لە کەس تووڕە نەبوون


رووداو دیجیتاڵ 

 

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی 23ـی خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچن، یانەی ئارسیناڵی پێشەنگ رووبەڕووی یانەی برێنتفۆرد دەبێتەوە، یارییەکە لە کاژێر 18:00 دەکرێت.
 
میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵ لە لێدوانێکیدا بەر لە یارییەکە گوتی: نابێت برێنتفۆرد بەکەم سەیر بکرێت، سەیرکە چۆن لە تیپە گەورەکانی خولەکەیان بردەوە، شتەکە زۆر سادەیە، بەڵام هەمیشە یارییەکی زۆر باش دەکەن، بۆیە دەبێت یارییەکە بە باشی ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی بتوانین بیبەینەوە.
 
یانەی ئارسیناڵ کە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پێشەنگی خولەکەی بەدەستەوەیە و 5 خاڵ لەپێش مان سیتییەوە، یارییەکیش کەمتری ئەنجامداوە.
 
من گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردنماندا ناکەم چونکە ئێمە کاتێک سەرکەوتوو دەبین و کاتێک دۆڕاین هەر هەمان شێوازی خۆمان پەیڕەو دەکەین، دیارە دەبێت هەندێک دەستکاری بکەین، بەڵام ئێمە لێرەین بۆ بردنەوەی یارییەکان و دەبێت ئەم یارییە ببەینەوە 
 
میکێل بەردەوام بوو لە قسەکانی: من هەرگیز رەخنە لە یاریزانەکان ناگرم، تەنانەت لە ژووری جلگۆڕینیشدا کامێرا هەیە هەموو شتێک ریکۆرد دەکات. بەڵام ئەوەی من رووبەڕوو پێیان دەڵێم هەندێکجار تەواو جیاواز دەبێت لەوەی لێرە دەیڵێم.
 
ئارسیناڵ یاریی رابردووی بە ئێڤێرتن دۆڕآند، بەڵام لە بەختی باشی ئەو، هەردوو رکابەرەکەی کە مان یونایتد و مان سیتین نەیانبردەوە.