رووداو ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی نزیكه له رۆیشتن له یانه‌ی شاهانه.
تۆڕی هه‌واڵی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی، كه نزیكه له ریال مه‌درید ئاشكرایكرد، مارسێلۆ دوا رۆژه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڕێده‌كات و نووسیویه‌تی "مارسێلۆ جانتاكانی تێكده‌نێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا له ریال مه‌درید ده‌ڕوات".
به‌مدواییه ئاستی مارسێلۆ دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووری بخاته‌وه و به‌ره به‌ره له‌جیاتی ئه‌و پشت به فێرلان مێندی یاریزانی فه‌ره‌نسی ببه‌ستێت.
دیفێنسا سێنترال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆیشتنی مارسێلۆ له ریال مه‌درید بووه‌ته راستییه‌ك كه كه‌س ناتوانێت بشارێته‌وه یان نكۆلی لێبكات.
له‌و باره‌یه‌وه سێرخیۆ ڤالینتینی رۆژنامه‌نووس له تۆڕی لیبرتاد دیجیتالی ئیسپانی، ده‌ڵێت "وابزانم مارسێلۆ دوا مانگه‌كانی ده‌ژیت له ریال مه‌درید، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی رۆڵی خۆی له تیپه‌كه‌دا، كه ئێستا وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ