ریال مه‌درید ترسی له‌ رۆیشتنی ئه‌ستێره‌كه‌ی نییه‌

11-02-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مه‌درید سێرخیۆ رامۆس
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له‌ ئیسپانیا رایانگه‌یاند، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی هیچ نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كی نییه‌ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكار و كاپتنی تیپه‌كه‌ی.

له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رامۆس و ریال مه‌درید له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ رێكنه‌كه‌ون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی دیفێنسیا سێنترالی سه‌ر به‌ یانه‌ی شاهانه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ریال مه‌درید هه‌ست به‌ هیچ نیگه‌رانی و دوودڵییه‌ك ناكات سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رامۆس.

ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رامۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌ هاوینی 2021 كۆتاییدێت و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 35 ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك دیفێنسیا سێنترال باسی ده‌كات، لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نێوان رامۆس و ریال مه‌دریددا هه‌یه‌.

سێرخیۆ رامۆس له‌ كۆتایی ئه‌و وه‌رزه‌دا بڕیاری خۆی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یان نوێنه‌كردنه‌وه‌ و جێهێشتنی ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌، كه‌ به‌قسه‌ی دیفێنسیا سێنترال بێت، به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌ دڵخۆش ده‌بن به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاپتنی تیپه‌كه‌یان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە