ڤیدیۆ؛ ئەشرەف حەکیمی سەردانی زێدی دایک و باوکی دەکات

11-01-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Dustin Satloff / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Dustin Satloff / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن ئەشرەف حەکیمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

خەڵکی شاری قەسر ئەلکەبیری مەغریبی، کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە رەباتی پایتەختەوە دوورە، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی ئەشرەف حەکیمی، کوڕی شارەکەیان بوون، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان. ئەو سەردانی خزم و دۆستانی کرد لە زێدی خۆی.
 
ئەگەرچی بڕیاربوو ئەشرەف حەکیمی بە یاوەری کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی سەردانی شارەکە بکەن، بەڵام جێگەی سەرسوڕمان بوو کاتێک ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و پاریس سانجێرمان گەیشت تەنیا دایکی و براکەی یاوەری بوون.
 
سەرەڕای ئەوەش، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و پاریس سانجێرمان پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و رێوڕەسمەکە بە پەردەلادان لەسەر تابلۆی یاریگەی شارەوانی شارەکە  لابرا، کە بەناوی ئەشرەف حەکیمی ناونرا، کە هەزاران لە هەوادارانی یاریزانەکە ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
 
پێش ئەوەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک یاریزانی کۆن لە نەوەی جیاوازەوە یارییەکی نماییشی بەڕێوەچوو.
 
لەسەر دیوارەکانی یاریگاکە لە دەرەوە وێنە بەنێوبانگەکەی حەکیمی لە مۆندیالی قەتەردا دانرا، کاتێک سەری دایکی ماچ دەکات.
 
ئەشرەف حەکیمی، لەو بارەیەوە قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی "زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ لەگەڵتان بووم، سوپاسی هەموو لایەک لە شارۆچکەی قەسر ئەلکەبیر دەکەم، دڵخۆشم بە بینینی سەرۆکی شارەوانی شارەکە کە کاری باشی کردووە". 
 
ئەو زیاتر گوتی "ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بۆ هەر شتێک کە لە بەرژەوەندی مەغریبییەکاندا بێت، و دەبێت بەردەوام بین لە خزمەتکردنی مەغریب. زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. ئەمە شارۆچکەی دایکمە، و من کاتێکی زۆرم لێرە بەسەربردووە کاتێک منداڵ بووم. سوپاس بۆ هەمووتان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە