بێکهام لەسەر ناوی یانەکەی دادگایی دەکرێت

11-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن دەیڤد بێکهام ئینتەرمیامی
A+ A-

رووداو دیجیتال

رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە دەیڤد بێکهامی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و سەرۆکی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی، نزیکە لەوەی ملیۆنەها دۆلار بەهۆی ناوی یانەکەی لەدەستبدات.

بێکهام ساڵی 2014 یانەیەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکرد و ناوینا ئینتەرمیامی، بەڵام یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی سکاڵای لەسەر تۆمارکرد، بە پاساوی ئەوەی ناوە بازرگانییەکەی بەکارهێناوە.

بەپێی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، بێکهام و هاوڕێکانی یەکەم گەڕی دادگایان دۆڕاندووە و بڕیارەکان لە بەرژەوەندی یانە ئیتالییەکەدان.

ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بێکهام و هاوبەشەکانی تانەیان لە بڕیاری دادگا داوە و دەڵێن "ئەگەر تانەلێدانەکەی بێکهام و هاوڕێکانی سەرنەگرێت، ملیۆنەها دۆلار لەدەستدەدەن، چونکە ئەوکات پێویستە قەرەبووی یانەی ئینتەرمیلان بکەنەوە".

بێکهام دڵنیایە لەوەی ئەمجارە دادگا لە بەرژەوەندی خۆی و هاوڕێکانیدا بڕیاردەدات، چونکە وەک خۆی دەڵێت "ئەو بە رەزامەندی دەستەڵاتدارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەو ناوەی بۆ یانەکەی بەکارهێناوە". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە