ڤیدیۆ؛ پلاتێنس گەیشتە یاریی کۆتایی جامی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین

رووداو دیجیتاڵ

یانەی پلاتێنس، گەیشتە یاریی کۆتایی قۆناخی دووەمی جامی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی یاریی پێشکۆتایی لە یانەی گۆدۆی کروز.
 
پلاتێنس دوای یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ گۆدۆی کروز، بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی هەژدەی یارییەکەدا پلاتێنس بە گۆڵێکی رۆناڵدۆ مارتینێز پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
وەڵامی گۆدۆی کروز لە خولەکی بیست و نۆدا بوو، کە لە رێگەی سالۆمۆن رۆدریگێزەوە  گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.
 
لە کاتی لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا، رامیرۆ ماکانۆی گۆڵپارێزی پلاتێنس، توانی چوار لێدان بگەڕێنێتەوە و یارمەتی یانەکەی بدات بۆ بردنەوە بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ، کە فێدریکۆ راسموسن دوایین لێدانی بۆ گۆدۆی کروز لەدەستدا، دواتر یاریزانی پلاتێنس، رائول لۆزانۆ بە لێدانێکی بەهێز کۆتایی پێهێنا و بلیتی سەرکەوتنی بە پلاتێنس بەخشی.
 
پلاتێنس لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی براوەی یارییەکەی دیکەی قۆناخی پێشکۆتایی لە نێوان ریڤەر پلەیت و رۆزاریۆ سێنتڕاڵ دەبێتەوە.