ڤیدیۆ؛ کۆڵومبوس بووە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا

10-12-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Emilee Chinn / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Emilee Chinn / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن کۆڵومبوس جامی خولی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی کۆڵومبوس بووە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پاڵەوانی وەشانی رابردوو، لۆس ئەنجلۆسی بردەوە و بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا.
 
کۆلومبوس لە خولەکی سی و سێی یارییەکەدا گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، و کوچۆ هێرناندێزیش سوودی لە لێدانەکە وەرگرت و گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی خاوەن یاریگا تۆمارکرد .
 
یاو یەبۆا لە خولەکی سی و حەوتدا گۆڵی دووەمی بۆ کۆلومبوسی تۆمارکرد
 
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی لۆس ئەنجلۆس گوشارێکی زۆریان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، و هیواکەیان زیندوو بووەوە کاتێک دێنیس بوانگا لە خولەکی حەفتا و چواردا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام دواتر تیپەکە نەیتوانی گۆڵی یەکسانکردنەوەکە تۆماربکات، و یارییەکە بە سەرکەوتنی کۆلومبوس کۆتاییهات بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و جامەکەیان بەرزکردەوە.
 
کۆلومبوس بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2008 نازناوەکەی بەدەستهێنا کاتێک لە یاریی کۆتاییدا لە نیویۆرک رێدبوڵی بردەوە، هەروەها بۆ جاری دووەمیش لە ساڵی 2020 نازناوەکەی بەدەستهێنا کاتێک لە یاریی کۆتاییدا لە سیاتڵ ساوندەرزی بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە