ڤیدیۆ؛ یاریزانێکی کورد بە مێسی ناسراوە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کرا

10-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی ئێران
هەڵبژاردەی ئێران
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئێران
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی تۆپی پێی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ریزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانانی ئێران بانگهێشتکرا.

فدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ناوی 21 یاریزانی بانگهێشتکراوی بۆ تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی ئێرانی بڵاوکردەوە، کە لەوانە یاریزانێکی هەڵبژێردراو بۆ ئەو تیپە، لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

"یادگار رۆستەمی" یاریزانێکی تازەپێگەیشتووی کوردە، ئەو خەڵکی مەریوانە و لەلایەن "حوسێن عەبدی" راهێنەری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی ئێرانەوە بانگهێشتکراوە تاوەکو لە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی تیپی تۆپی پێی خوار 16 ساڵی ئێراندا بەشداری بکات.

یاریزانە بانگهێشتکراوەکان ئەمڕۆ خۆیان بە ئاکادیمیای تۆپی پێی ئێران لە شاری تاران دەناسێنن و مەشقەکانیان دەستپێدەکات.

یادگار رۆستەمی لە تەمەنی منداڵییەوە وەکو یاریزانێکی ناوازەی تۆپی پێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنیشان کراوە و ماوەیەک لە لایەن مەهدی مەهدەفیکیا، یاریزانی بەنێوبانگی ئێرانەوە راهێنانی پێکراوە.

یادگار رۆستەمی لە دایکبووی گوندی ساوجی سەربە شاری مەریوانە و لە میدیاکانی ئێراندا بە مێسی ئاسیا ناوی دەهێنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە