ریڤەرپلەیت رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە

10-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت، پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریڤەرپلەیت دوای بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس و سەرکەوتنی بەسەر یانەی بۆکا جونیۆرزی رکابەری بە 3-1 بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکات.

رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکان رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە ئیمارات دەستپێدەکات و تاوەکو 22ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

دوای بردنەوەی نازناوەکە ریڤەرپلەیت ژمارەی یانە بەشدارەکانی تەواوکرد، شانبەشانی ریال مەدرید پاڵەوانی ئەوروپا، کاشیما ئانتلەرز پاڵەوانی ئاسیا، تەرەجی توونسی پاڵەوانی ئەفریقا، گوادالاخارای مەکسیکی پاڵەوانی کۆنکاکاف، ویلنگتۆن پاڵەوانی ئوقیانۆس و عەینی ئیماراتی و میوانداریی پاڵەوانێتییەکە بەشداری لە مۆندیالی یانەکان دەکات.

ریڤەرپلەیت ئەمە جاری دووەمە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات، دوای ئەوەی ساڵی 2015 لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بارسێلۆنای ئیسپانی دۆڕا، ئەمساڵیش لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە