ڤیدیۆ؛ لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی قەتەر ئاشکرا کرا

10-11-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by FRANCK FIFE / AFP)
Photo by FRANCK FIFE / AFP)
نیشانەکردن هەڵبژاردەی فەرەنسا مۆندیالی قەتەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەی فەرەنسا کە پاڵەوانی جیهانە و لە مۆندیالی قەتەردا بەرگری لە نازناوەکەی دەکات، بەفەرمی پێکهاتەی خۆی بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر راگەیاند.
 
پێکهاتەکەی دیشامپ 25 یاریزان لەخۆی دەگرێت، واتا هێشتا دیدی دیشامپ کاتی لەبەردەستە بۆ زیادکردنی یاریزانێکی دیکە، چونکە هەر تیپێک مافی تۆمارکردنی 26 یاریزانی هەیە.
 
پێکهاتەکە بەمشێوەیە:
 
گۆڵپارێزان: ئەلفۆنس ئاریۆلا، هوگۆ لۆریس، ستیڤ مانداندا.
 
هێڵی بەرگری: لوکاس هێرناندێز، تیۆ هێرناندێز، پرێسنێل کیمپێمبێ، ئیبراهیما کۆناتی، ژول کوندێ، بنیامین پاڤارد، ویلیام سالیبا، دایۆت ئۆپامیکانۆ، رافایێل ڤاران.
 
هێڵی ناوەڕاست: ئێدواردۆ کاماڤینگا، یوسف فۆفانا، ماتیۆ جێندۆزی، ئادریان رابیۆ، ئۆرێلیان چوامینی، جۆردن ڤێریتۆت.
 
هێڵی هێرشبردن: کەریم بنزیما، کینگسلی کۆمان، عوسمان دێمبلی، ئۆلیڤێ ژیرۆ، ئانتوان گریزمان، کیلیان ئێمباپێ، کریستۆفەر نکونکو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە