پلانی مێسی بۆ یاریکردن بەرامبەر ئۆرۆگوای و بەرازیل

10-11-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵبژاردەی بەرازیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە هاوکاری لیۆنێل مێسی ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکە پلانێکیان داناوە بۆ ئەوەی لیۆ بەشداری لە هەردوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی تانگۆدا بکات.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەم هەفتەیەی فیفادا دوو یاری دیکە لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر دەکات، کە سەرەتا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا رووبەڕووی ئۆرۆگوای دەبێتەوە، ئینجا لە یاری کلاسیکۆشدا میوانداری بەرازیل دەکات.
 
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریی کلاسیکۆی خولی فەرەنسادا، بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکان بوو، بەناچاری یاریگەی جێهێشت، دواتر میدیاکان باسیان لەوە کرد کە مێسی دوو پێکانی هەیە نەک یەک و تەنانەت هەندێکیان وایان نیشاندا کە مێسی ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە، بەڵام وادیارە لیۆ چاکبووەتەوە و دەیەوێت بەشداری لە هەردوو یاریی هەڵبژاردەی تانگۆدا بکات.
 
لیۆنێل مێسی، دوێنێ بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا کرد، ئەمڕۆش مەشقەکانی کردووە.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە هەڵبژاردەی تانگۆ، سکالۆنی و مێسی پلانی ئەوەیان داناوە، کە لیۆ بەرامبەر بە ئۆرۆگوای بەشێوەی سەرەکی یاری بکات، بەڵام ئەگەر بارودۆخی تانگۆ باشبوو لە دوایین نیو کاژێردا گۆڕانکاری پێدەکرێت، بۆ ئەوەی بەرامبەر بەرازیل 90 خولەک یاری بکات.
 
بانگهیشتکردنی مێسی و پارێدێس لە لایەن هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانجێرمانی زۆر تووڕەکرد و بە ئاشکرا رەخنەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گرت و گوتی "دەبێت فیفا سنوورێک بۆ ئەم جۆرە سەرپێچییانە دابنێت، نابێت هەڵبژاردەکان سەرکێشی بەو یاریزانانەوە بکەن کە پێکانیان هەیە، یان هێشتا بە تەواوی لە پێکانەکانیان چاکنەبوونەتەوە".
 
دوای بەڕێوەچوونی 12 گەڕ لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە یارییەکی کەمتر کردووە، خاوەنی 25 خاڵە و لە دوای بەرازیلی پێشەنگ بە 31 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، بۆیە بە بردنەوەی ئەم دوو یارییە تانگۆ گەیشتنی خۆی بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.