ڤیدیۆ؛ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگای یانەی بێنفیکا

10-11-2020
ئیحسان تاهیر
AP
AP
نیشانەکردن یانەی بێنفیکا گەندەڵی
A+ A-

رووداو دیجیتال

پۆلیسی پۆرتوگالی هەڵیکوتایە سەر نووسینگەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی، لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە بەردەوامەکانی دەستەڵاتدارانی پۆرتوگال لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ گەورە بەرپرسانی یانەکە.

بەرپرسانی ئەو یانە بەناوبانگەی پۆرتوگال بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبارکراون، گوایە بەشدارییان کردووە لە گواستنەوەی نایاسایی یاریزانان و سپیکردنەوەی پارە.

پۆلیسی پۆرتوگال پاولۆ گۆنکافلێسی گەورە راوێژکاری یاسایی بێنفیکای دەستگیرکرد، بە تۆمەتی دروستکردنی بەربەست لەسەر رێگەی دادپەروەری.

پێشتریش لویس فیلیپی ڤیێرای سەرۆکی یانە پۆرتوگالییەکە بەوە تۆماتبارکراوە کە دەستی هەبووە لە پلانێک کە ئاسانکاری کردووە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەکە بەشێوەیەکی نایاسایی دەستیان بگاتە بەڵگەنامەکانی دادگا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە