دێر کلاسیکێر ئەنجامێکی سەرنجڕاکێشی بەخۆیەوە بینی

10-11-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن دێر کلاسیکێر ئەڵمانیا بایرن میونشن بۆرووسیا دۆرتموند
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە دێر کلاسیکێر، یانەی بۆرووسیا دۆرموند لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا یانەی بایرن میونشنی تووشی شکستکرد.

لە سیگناڵ ئیدونا پارک و لە گەڕی 11ـی بۆندێسلیگادا بۆرووسیا دۆرتموند پێشوازی لە بایرن میونشن کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 26 رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد.

دواتر لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 49 مارکۆ ریۆس بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ دۆرتموند راستکردەوە، بەڵام لیڤا سێ خولەک دوای ئەم گۆڵە جارێکی دیکە ئێف سی هۆڵیۆدی پێشخستەوە، لە خولەکی 67دا ریۆس وەڵامی هێرشبەرەکەی بایرنی دایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، دواتت پاکۆ ئالکاسێر لە خولەکی 73دا بە تەنیا لەگەڵ مانوێل نۆیەر مایەوە و زیرەکانە گۆڵی سێیەم و بردنەوەی زەردەواڵەکانی تۆمارکرد.

ئەم گۆڵەی ئالکاسێر یاریزانەکەی هێنایە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ، بۆرووسیا دۆرتموندیش بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پێشەنگی بۆندێسلیگای قایمترکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە