ڤیدیۆ؛ کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس گرێبەستێکی ریال مەدرید دوادەخات

10-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سوپەر کلاسیکۆ، ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆدۆلفۆ دۆنۆفریۆ، سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندیی بە یانەکەوە کردووە بۆ گواستنەوەی ئکیزکوێل پالاسیۆس.

سەرۆکی یانە ئەرجەنتینییەکە لەلێدوانێکدا کە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ئیمێلیۆ پۆتراگینۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ریال مەدرید پەیوەندیی بە ئانز فرانسیسکۆلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەکەی کردووە و گرنگیدانی ریال مەدریدی بە پالاسیۆس دووپاتکردووەتەوە.


 

رۆدۆلفۆ ئەوەشی راگەیاندووە، بەهۆی یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، گفتوگۆییەکانیان لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە لەسەر ئەو بابەتە دواخستووە.

سەرۆکی ریڤەرپلەیت لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا گرنگی بەو یاریزانە دەدەن و ئەگەری زۆر هەیە وەرزی داهاتوو پالاسیۆس لە یانەیەکی ئەوروپا یاریی بکات.

پالاسیۆسی 20 ساڵ لە ساڵی 2017 پەیوەندیی بە ریڤەرپلەیت کردووە و راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش دەڵێن، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید یەکلایی بووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە