هازارد: پێمخۆشە یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بکەم

10-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن هازارد-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتوویەتی یانەک کە زیدان سەرپەرشتی بکات پێم خۆشدەبێت یاری بۆ بکەم.

یاریزانە بەلجیکییەکە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەڤانان باس لە زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەکات و دەڵێت" هەموو کەس دەزانێت کە چەن رێزی زیدانم گرتووە کاتێک یاریزان بووە، ئێستاش کە راهێنەرە بەهەمان شێوەیە، ئەو یەکێكە لەو راهێنەرانەی کە دەمەوێت ژیانی یاریزانیم وەک زیدان تێپەڕببێت بە باشترین شێوە، نازانم لە داهاتوودا چیم لیدێت بەڵام حەزدەکەم لە یانەیەک یاری بکەم کە زیدان راهێنەرایەتی بکات لەگەڵ ئەوەشدا لە چێڵسی زۆر دڵخۆشم زۆر نازناو هەیە دەبێت بیبەینەوە".

هازاردی تەمەن 26 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی چێڵسی بەشداری 14 یاری کردووە 3 گۆڵی تۆمارکردووە  و 4 ئاسیستیشی درووستکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە