رووداو - رۆژان عەبدولرەحمان
یانەی گاڵاتەسەرای تورکی بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا دێمابابای یاریزانی پێشووی یانەی بێشکتاش و ئێستای شەنگاهای چینی بهێنێتە ریزی یانەکەی.
دوای ئەوەی یاریزانە سەنیگالییەکە بە هاورێکانی تورکیای گوتبوو کە لە چین زۆر بێزار بووە و ئەگەر لەگەڵ یەکێک لە یانە تورکییەکان بگاتە رێککەوتن دووبارە دەگەرێتەوە تورکیا.
هەمزە هەمزە ئۆوگڵوی راهێنەری یانەی گاڵاتەسەرای تورکی بە بیستنی ئەم قسانەی دێمبابای گۆڵکار ئێستا هەوڵدەدات ئەو یاریزانە بێنێتە ریزی یانەکەی، چونکە ئێستا گاڵاتەسەرای واپێدەچێت هیچ ئومێدێكی بە بوراک یلماز و ئومیت بولوت نەمابێت، بۆیە راهێنەرە تورکییەکە پێویستی بە یاریزانیكی گۆلکارە کە لە ریزی یانەکەی یاری بۆ بکات .
دێمبابا لە یانەی بێشکتاشی تورکی لە ٤٤ یاریدا ٢٧ گۆلی تۆمارکردووە ٧ ئەسیتیشی دروستکردووە دواتر بە بری ١٤ ملیۆن یۆرۆ لە وەرزی رابردوو گواسترایەوە یانەی شەنگاهای چینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ