ئەو خانمەی بەهۆی ئابڕووچوونی سێکسییەوە راگیرا چەند پەیامێک بڵاودەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەلیف کارائەسلان، خانمە ناوبژیوانی تورکی دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سێکسی کە گوایە ئەوە بۆ هەتاهەتایە راگیرا، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
 
ئەلیف کارائەسلان، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیاوە راگیرا، دوای ئەوەی پارچە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە و گوایە ئەلیف سێکس لەگەڵ ئورهان ئەردەمیر، ناوبژیوانی پێشوو و سەرپەرشتیاری ئێستای ناوبژیوانان دەکات.
 
کارائەسەلان، لە دوای ئەو پرسەوە دەڵێت "رێگەیەکی یاسایی زۆر درێژمان لەبەردەمە، بەڵام بە هێزەوە، بەباشترین شێوە ئامادەم بۆ ئەوەی رووبەڕووی ببەمەوە."
 
ئەمڕۆ ئەلیف لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نامەی کەسێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسراوە، "سڵاو ئەلیف کارائەسلان، ئەوەی تۆ ئەزموونی دەکەیت نادادپەروەرییە، دڵنیام پارێزەرەکانت زۆربەباشی تۆیان ئاگادارکردووەتەوە و لە هەر دۆخێکدا من پارێزەرێکی پسپۆرم لە یاسای وەرزش و زۆرجار دەچمە فیفا و دادگای کاس."

 

 
ئەو کەسەی نامەکەی بۆ ئەلیف ناردووە زیاتر نووسیوویەتی "من بێبەرامبەر ئامادەم خزمەتتان بکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە ئێوە و تیمی یاساییت پێویستیان پێیەتی، چونکە ئەوەی بەرامبەر تۆ دەکرێت دادپەروەری نییە."

 

 

ئەلیف نامەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوویەتی "سوپاس ماریۆ".
 
پێش بڵاوبوونەوەی ئەم ئابڕووچوونە، ئەلیفی 24 ساڵ، خاوەنی 386 هەزار فۆڵەوەرس لە ئینستاگرام، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێری رابردوودا 25 هەزار فۆڵەوەرسی زیادکردووە و گەیشتووەتە سەرووی 411 هەزار فۆڵەوەرس.
ئورهان ئەردەمیر لە ئیستەنبووڵ لە دایکبووە، تەمەنی 61 ساڵە، پێشتر لە 1999 تاوەکو 2002 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بووە و چەندین یاریی جیاوازی لەسەر ئاستی تۆپی پێی تورکیا بەڕێوەبردووە.

 
رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەلیف کارائەسەلان لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نامەیەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسراوە "مەترسە، تۆ باشترینی."