تێن هاگ و لامپارد پەسنی 700 گۆڵەکەی رۆناڵدۆ دەدەن

10-10-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فرانک لامپارد ئێریک تێن هاگ کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەریەک لە ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد و فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی ئێڤێرتۆن، پەسنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچێستەر یونایتدیان دا، بە بۆنەی تۆمارکردنی 700 گۆڵ لەگەڵ یانەکان.
 
رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە ئێڤێرتۆن، بووە خاوەنی 700 گۆڵ لەگەڵ یانەکان، کە بۆ هەرچوار یانەی لیسبۆنەی پۆرتوگالی، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی تۆماریکردوون.
 
 
ئەمە بۆچوونی تێن هاگ و فرانک لامپاردە لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ:
 
 
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد:
 
بەڕاستی سەرنجڕاکێشە 700 گۆڵ تۆمار بکەی، من لەپێناو ئەودا زۆر دڵخۆشم، پیرۆزبایی لێدەکەم، هەروەها دڵخۆشم بۆ ئەوەش کە یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا تۆمارکردووە، ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و دەبووایە لە پرێمەرلیگدا ئارام بگرێت تاوەکو گۆڵ دەکات، ئێستا دڵنیام گۆڵی زیاتریش دەکات.
 
 
فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی ئێڤێرتۆن:
 
سەرسوڕهێنەرە، ئەی وانییە، ئەو یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکان کە یارییەکەی جوانترکردووە، لە سەردەمێکدا کە ئەو و لیۆنێل مێسیمان هەبوو، بەراوردکردنەکە گرنگ نییە، ئەوان تەنیا دوو یاریزانی گەورەن لە مێژووی تۆپی پێدا. کەواتە رۆناڵدۆ کە لە دۆخێکی باشدا بێت لە رووی جەستەییەوە و بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت بەردەوام بێت لە گۆڵکردن، ژمارەکانی هەموویان ئاسایی دەبنەوە، ژمارە نائاساییەکان ساڵ لە دوای ساڵ ئاسایی دەبنەوە. بەشێوازێکی تەندروست ئاگاداری خۆیە، من زۆر باش نایناسم، بەڵام ناتوانی سەرسام نەبیت بەم ژمارانەی، سەرسوڕهێنەرن. کاتێک لە 699 گۆڵ وەستابوو، من ویستم لە یۆرۆپالیگ گۆڵ تۆماربکات، چونکە دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەین کە لەوانەیە لە کۆتایی هەفتەدا چی رووبدات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە