ڤیدیۆ؛ یەنیەن بەرلین پێشەنگی بوندێسلیگا بەرنادات

رووداو دیجیتاڵ

گۆڵێکی درەنگ لەلایەن پاوڵ جیکیلی بەرگریکاری یەنیەن بەرلینەوە بەسبوو بۆ ئەوەی یانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا لە شتوتگارت بباتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان، کە لە گەڕی رابردوودا بە ئینتراخت فرانکفورت دۆڕابوو.
 
لە گەری نۆیەمی بوندێسلیگادا، هێرتا بەرلین بووە میوانی شتوتگارت و بە تاکە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لەو یارییەدا کە هەلی گۆڵکردن لە لایەن هەردوو یانەوە زۆر کەمبوون، یەنیەن بەرلین تاوەکو خولەکی 77 نەیتوانی گۆڵ بکات، کاتێک جایکیل سوودی لە لێدانێکی کۆڕنەر وەرگرت و بەسەر گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەکەی پایتەخت تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 82 سێهرو جیراسی، یاریزانی شتوتگارت بە کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە لە یارییەکە دەرکرا و تیپی خاوەن یاریگە نەیتوانی گۆڵی یەکسانبوونی تۆماربکات. 
 
بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی یەنیەن بەرلین گەیشتە 20 خاڵ لە پێشەنگی بوندێسلیگادا، لە کاتێکدا شتوتگارت بە 5 خاڵ لە پلەی پێش کۆتاییدایە.
 
هەروەها هێرتا بەرلین و فرایبۆرگ بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون، کە فرایبۆرگ ئێستا پلەی دووەمی گرتووە بە 18 خاڵ.
 
هێرتا بەرلینیش پێنج یارییە نادۆڕێت، بەڵام هێشتا چاوەڕێی یەکەم بردنەوەی دەکات لە یاریگای خۆیدا، لە کاتێکدا فرایبۆرگ ئێستا لە 10 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بێ دۆڕانە.