مێسی سبەی بەرامبەر بێنفیکا یاری دەکات؟

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا، دەڵێن چانسی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان زۆرە، بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی یاری بکات.
 
پاریس سانجێرمان سبەی لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری بێنفیکا دەکات.
 
رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، ستافی هونەری و پزیشکیی پاریس سانجێرمان پێیان باشبوو پشوویەک بە مێسی بدەن، بۆ ئەوەی ئازاری پێکانەکەی ماسوولکەکانی زیاتر نەکات.
 
هه‌روه‌ها ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی لیۆنێل مێسی له‌ به‌رامبه‌ر بێنفیكا زۆرە، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی یاریزانه‌كه‌ باشتر بووه‌.
 
کریستۆف گالتێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان بڕیاریدا لە دوایین یاری بەرامبەر ستاد ریمس لە خولی فەرەنسادا پشوو بە مێسی بدات، کە یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
مێسی لە یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا، هەفتەی رابردوو، لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هەستی بە ئازارکرد و 10 خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە داوای لە راهێنەر کرد گۆڕانکاری پێبکات و یاریگای جێهێشت، کە یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات و مێسی گۆڵەکەی پاریسی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد.
 
لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا دوو گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد.
 
گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە هەیە تا هاوینی 2024.