لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 چەند یارییەکی بەهێز دەکرێن


رووداو - هەولێر


لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020، چەند یارییەک بەڕێوەدەچن گرنگترین یاریش لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئێرلەندای باکوور دەبێت.

یارییەکە کاژێر 21:45 لەسەر یاریگەی فاینۆرد بەڕێوەدەچێت، هۆڵەندا لەنێو یاریگە و هاندەرانی چاوی لە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکەیە، لەکاتێکدا هەڵبژاردەکە لە کۆمەڵەی سێیەمدا لە 4 یارییدا سێ یاری بردووەتەوە و لە یارییەکدا دۆڕاوە، ئێستا بە 9 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندە، ئێرلەنداش 12 خاڵی هەیە و پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە، بەڵام یارییەکی زیاتر ئەنجامداوە.

لە یارییەکی دیکەدا کە هەمان کات بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەمی کۆمەڵەی نۆیەم بە 6 بردنەوەی لەسەریەک میوانداری هەڵبژاردەی سان مارینۆ دەکات.

هەڵبژاردەی رووسیا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر سکۆتلاند یارییدەکات و کرواتیش بەرامبەر هەنگاریا رکابەری دەکات.

یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکان

کازاخستان - قوبرس 17:00
بیلارووسیا - ئیستونیا 19:00
کرواتیا - هەنگاریا 21:45
هۆڵەندا - ئێرلەندای باکوور 21:45
سلۆڤاکیا - وێلز 21:45
رووسیا - سکۆتلاند 21:45
بەلجیکا - سان مارینۆ 21:45
لاتڤیا - پۆڵەندا 21:45
نەمسا - ئیسرائیل 21:45