یاریی خیتافی بۆ زیدان تایبه‌ته‌

10-10-2017
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن زیدان ئيسپانیا ریال مه‌درید
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ لالیگای ئیسپانیا ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی یاریی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش بۆ زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌.

ریال مه‌درید له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندیی لالیگایه‌ به‌ 14 خاڵ و 7 خاڵیش له‌ بارسێلۆنای پێشه‌نگه‌وه‌ دووره‌.

یاریی به‌رامبه‌ر خیتافی، كه‌ له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌مدا ده‌كرێت، یاریی ژماره‌ 100 ده‌بێت بۆ زه‌ینه‌دین زیدان وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی، كه‌ له‌وه‌ته‌ی كانوونی دووه‌می 2016ـه‌وه‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

زیدان له‌ 99 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌، 74 بردنه‌وه‌ و 17 به‌رامبه‌ربوونی تۆماركردووه‌، دووچاری 8 دۆڕانیش بووه‌.

زیزو له‌گه‌ڵ مێرنگی له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ مه‌درید، 7 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌وانیش 2 چامپیۆنزلیگ، 1 لالیگا، 2 سوپه‌ری ئه‌وروپا، 1 سوپه‌ری ئیسپانیا و 1 مۆندیالی یانه‌كان. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە