له‌ ئێستاوه‌ باس له‌ یاریی كلاسیكۆ ده‌كرێت

10-10-2013
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن یاری كلاسیكۆ
A+ A-

 
رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ ئێستاوه‌ مێدیاكانی ئیسپانیا باس له‌ یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كه‌ن و شڕۆڤه‌ و تێروانینی جیاوازیان بۆی هه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ راپۆرتێكی له‌سه‌ر كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌فته‌ی ده‌یه‌می لالیگا له‌ كامپ نوو ئه‌نجام ده‌درێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بوونی جیاوازی پێنج خاڵ له‌ نێوان به‌رشه‌ و ریالدا، واده‌كات پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر بكه‌وێته‌ سه‌ر یاریزانانی ریال مه‌درید.
ماركا كه‌ له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكه‌، پێشبینیی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان چابێ ئه‌لۆنزۆ و گاریس به‌یڵی كردووه‌ و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌یڵ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر به‌شداریكردنی بن زیما له‌ یارییه‌كه‌دا.

رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سێكوچكه‌ی رۆناڵدۆ و به‌یڵ و دی ماریا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر یاریزانانی به‌رشه‌ به‌ شێوازی كلاسیكی خۆیان یاریی بكه‌ن و پانتایی له‌ دوای خۆیان جێبێڵن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە