ئانتۆنی و مانچێستەر یونایتد لێکجیادەبنەوە

10-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئانتۆنی مانچێستەر یونایتد
A+ A-
رووداو دیجیاڵ

 

ئانتۆنی، یاریزانی بەرازیلی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، دووپاتیکردەوە کە بێتاوانە و هەموو ئەو تۆمەتانەی لەلایەن خۆشەویستە کۆنەکەی دراونەتە پاڵی دوورن لە راستی. گوتیشی "لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لەسەر ئەوە رێککەوتووە کە ماوەیەک دووربکەوێتەوە".
 
دوای ئەو گابرێلای کچە هاوڕێی پێشووی ئانتۆنی، ئەو یاریزانەی بەوە تۆمەتبارکرد کە تووند و تیژی بەرامبەری بەکارهێناوە و لێیداوە، یاریزانە بەرازیلییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دووپاتیکردەوە کە قسەکانی گابرێللا درۆن و دوورن لە راستی.
 
ئانتۆنی لە بەیاننامەکەدا، دەڵێت "لەگەڵ یانەکەم رێککەوتووم لەسەر ئەوەی ماوەیەک لە یانەکە دووربکەومەوە بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵم، بەرگری لە خۆم بکەم و بێتاوانی خۆم بسەلمێنم".
 
ئەو زیاتر دەڵێت "ئەمە بڕیارێکی هاوبەشە لە نێوان من و یانەکەمدا بۆ ئەوەی هیچ سەرقاڵکردنێک بۆ هاوڕێکانم و هیچ مشتومڕێکی ناپێویست بۆ یانەکەم دروست نەکەم".
 
هەروەها لە بەیاننامەکەی ئانتۆنیدا هاتووە "بێتاوانی خۆم دووپات دەکەمەوە و هەموو ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵم دوورن لە راستی. بەهەموو شێوەیەک هاوکاری تەواوم لەگەڵ پۆلیس دەبێت، بۆ ئەوەی راستییەکان نیشان بدەم. ناتوانم چاوەڕێ بکەم تاوەکو بگەڕێمەوە مانجێستەر یونایتد و یارمەتی هاوڕێکانم بدەم".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە