چێفرین هێرش دەکاتە سەر فلۆرێنتینۆ پێرێز

10-09-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چێفرین، پێرێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، جارێکی دیکە هێرشدەکاتە سەر یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس و دەڵێت " ئەوان دەیانویست تۆپی پێ بکوژن".
 
ئەلیکساندەر چێفرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانی قسەیکردووە و دەڵێت " رۆیشتنی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لەو دامەزراوەیەی ئەو سەرۆکایەتی دەکات بۆ ئەو گرنگ نییە و سەرۆکەکانی یانەکەش بە فیتنەچی ناو دەبات.".
 
چێفرین گوتی "رۆیشتنی ئەوان گرنگ نییە، بەڕاستی پێکەنینم بەوە دێت کە ئەوان دەیانەوێت پاڵەوانێتییەکی نوێ دروستبکەن و لە هەمان کاتیشدا بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکەن."
 
سەرۆکی یۆفا دەڵێت "سەرۆکەکانی ئەو یانانە فیتنەچین و دەیانویست تۆپی پێ بکوژن.".
 
ئەلیکساندەر چێفرین بەدیاریکراوی هێرشدەکاتە سەر فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و دەڵێت "ئەو سکاڵای ئەوەی هەبوو کە ئەگەر سوپەرلیگ نەبێت ناتوانێت هیچ یاریزانێک بگوازێتەوە، کەچی بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ ئامادەبوو گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بکات."
 
ئەم قسانەی سەرۆکی یۆفا لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هەریەکە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یوڤێنتوس دەستبەرداری پرۆژەی سوپەرلیگ نەبوون و دەیانەوێت ئەو پاڵەوانێتییە جێگەی چامپیۆنزلیگ بگرێتەوە.
 
پێرێز زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، سوپەرلیگ دەبێتە هۆکاری بۆژانەوەی ئابووری یانەکان و سوودی زۆری دەبێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دژی ئەو بیرۆکەیە وەستاوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە