خۆرخێ مێندێز بەنیازە فاتی بۆ مان سیتی بگوازێتەوە

10-09-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بارسێلۆنا لەلایەن بریکارەکەیەوە پێشنیاز کراوە بۆ مانچێستەر سیتی، تاوەکو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی: "خۆرخێ مێدێز بریکاری ئانسۆ فاتی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە ئامادەبووە ئەو ئەستێرەیە پێشکێشی مان سیتی بکات و ئامادەیی نیشانداوە فاتی بۆ یانە ئینگلیزییەکە بگوازێتەوە، تاوەکو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن

بەگوێرەی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە: "گرێبەستی فاتی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت، بۆیە مێندێز دەیەوێت لە کاتی دانوستاندنەکانی لەگەڵ کاگێڕیی بارسێلۆنا، بەکارتی مان سیتی گوشار بخاتە سەر بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە، بۆ ئەوەی هەم گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە، هەم بەشێکی بەرچاو لە مەرجەکانی مێدێزیش جێبەجێ بکەن".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "یانەی بارسێلۆنا بەدەست قەیرانی دارایی و قەرزدارییەوە دەناڵێنێت، سەرباری ئەو دۆخەش، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی یانەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئانسۆ فاتییە، چونکە ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بۆ یانەکە وەکو هێڵی سوور وایە و دەستبەرداری نابن".

فاتی لە سەرەتای وەرزی رابردوو لەسەر ئاستی ئەژنۆی دووچاری پێکانێکی قورس بوو، ئێستا لە پێکانەکەی بەتەواویی چاکبووەتەوە، بۆیە بەرپرسانی یانەکە یەکێک لە پلانەکانیان ئەوەیە بۆ ساڵانێکی دوور، پارێزگاری لە ئەستێرە لاوەکەیان بکەن، چونکە بە ئەستێرەی گەورەی داهاتووی تۆپی پێ هەژماری دەکەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە