پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت

10-09-2019
نیشانەکردن یۆرۆی2020 پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 فەرەنسا ئینگلتەرا پۆرتوگال تورکیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت، هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، ئینگلتەرا و پۆرتوگال چاویان لە سەرکەوتنێکی دیکەیە.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرای یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە بە 9 خاڵ لەنێو یاریگە و هاندەرانی، میوانداری هەڵبژاردەی کوسۆڤۆ دەکات کە ئەمیان لە پلەی دووەمە بە 8 خاڵ و چاوی لەوەیە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە.

لە یارییەکی دیکە و لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئامانجی بردنەوەی دووەم، بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی لیتوانیا یارییدەکات، پۆرتوگال لە پلەی دووەمی ریزبەند خاوەنی 5 خاڵە، لیتوانیا لە پلەی کۆتاییە بە یەک خاڵ.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆمەڵەی هەشتەمدا، میوانداریی هەڵبژاردەی ئەندۆرا دەکات، رکابەرەکەی فەرەنساش هەڵبژاردەی تورکیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی موڵدۆڤا یارییدەکات.

یارییەکانی ئەمڕۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020

ئینگلتەرا - کوسوڤۆ 21:45
فەرەنسا - ئەندۆرا 21:45
لیتوانیا - پۆرتوگال 21:45
موڵدۆڤا - تورکیا 21:45
مۆنتینیگرۆ - چیک 21:45
ئەلبانیا - ئایسلەند 21:45
لوکسمبورگ - سێربیا 21:45
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە