لە دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل لێدوانێک لە ئینێستاوە

10-09-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاندرێس ئینێستا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاندرێس ئینێستا، کاپتن و ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا رەتیکردەوە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان خۆی و یانەکەیدا هەبێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە 2018 کۆتاییدێت.

جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندبوو لەگەڵ ئینێستا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر ئینێستا بە رۆژنامەڤانانی گوت، هیچ شوێنێک بۆ من لێرە باشتر نییە و رێزم ناگرێت، بەڵام بابزانم لە داهاتوودا چی روودەدات.

یاریزانە ئیسپانییەکە گوتیشی، ئەوەی رابردوو هیچ نەگۆڕاوە و ئەوەی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم و گەیشتننە رێککەوتن دەگوترێت هیچ راست نییە.

قسەکانی ئێنستا لەکاتێکدان کە سەرۆکی یانەکە رایگەیاندووە، ئینێستا بەهەمان شێوەی مێسی بۆ ئەوان گرنگە و دەیانەوێت یاریزانەکە لە یانەکەدا بمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە