رووداو -سلێمانى
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى وه‌رزشى كوردستان، له شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له یارییه هونه‌ره به‌رگرییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .
زانا محه‌مه‌د پاڵه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى یارییه هونه‌ره به‌رگرییه‌كان و رێكخه‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه به (رووداو)ى گوت ، رۆژى هه‌ینى بۆ یه‌كه‌مجار له هۆڵى پێشمه‌رگه‌ى شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى یارى MMA به به‌شدارى پاڵه‌وانانى چه‌ندین وڵات به‌رێوه‌ده‌چێت .
ناوبراو گوتیشى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ كێشى یاریزانان به‌رێوه‌ده‌چێت و پێشبینى به‌رێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتییه‌كى به‌هێز ده‌كه‌ین .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ