بۆچی پینتوس لەلایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە بە 'شەیتان' وەسف دەکرێت؟

رووداو دیجیتاڵ

یاریزانانی ریال مەدرید ترسیان لە ئەنتۆنیۆ پینتوسی راهێنەری توانای جەستەیی یانەکەیان هەیە و لە هەمانکاتدا رێزی لێدەگرن بەهۆی شێوازی چڕی راهێنانەکانی پێش وەرزەکە، تەنانەت هەندێک بە "شەیتان" ناوی دەبەن.
 
پینتوس تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنێت، وەک ماسکی تایبەت بۆ شیکردنەوەی باری جەستەیی یاریزانان و دیاریکردنی راهێنانی گونجاو بۆ هەر یاریزانێک.
 
لە ریال مەدرید هەمووان ئاگاداری سیفەتەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتین، کە باشترینەکانی لە یانەیەکی پڕ لە یاریزانانی وەک جود بێلینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر هێنایە دەرەوە، بەڵام پێش ئەوەی هەریەکەیان پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە بکەن، هیچ کامیان نەیاندەتوانی پێشبینی خێرایی و قورسی مەشقەکانی پێش وەرز بکەن، بەهۆی مەشقەکانی پینتوس، کە هەر یاریزانێک تووشی هیلاکی و ماندووبوونی زۆر دەکات.
 
پینتوس بە 'شەیتان' ناسراوە، ئەمە نازناوێکە لەلایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە پێیدەگوترێت، کە ئەوانەی لەگەڵیدا کاردەکەن هەندێجار بە کەسێکی خاکەڕایی و شەرمن وەسفی دەکەن، بەڵام کاتێک دەچێتە یاریگای مەشقەکان، بەدڵنیاییەوە دەگۆڕێت بۆ کەسێکی تەواو دڕندە و جیاواز.
 
تۆڕی هەواڵی givemesport روونیکردووەتەوە، یاریزانانی ریال مەدرید پینتوسیان خۆشدەوێت، بەڵام لە ئاستی پیشەگەریشدا ترسیان لێی هەیە، چونکە پێش دەستپێکردنی وەرز، راهێنەرەکە مەشقی چڕ و راکردنی مەودای دوور و چەند راهێنانێکی هەناسەدان بە یاریزانەکانی دەکات و رۆژانە دووجار ئەنجام دەدات.
 
لەگەڵ تێپەڕبوونی یەکەکانی مەشق، پینتوس بەوردی چاودێری کێشی یاریزانەکان دەکات، بەو پێیەی کە دەمامکەکە بەکاردەهێنرێت بۆ تۆمارکردن و شیکردنەوەی ئاستی ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان، هەروەها بەپشتبەستن بە رێژەکانیان، راهێنەرەکە دەتوانێت بەرنامەکانی راهێنانەکانیان بەپێی پێویست بۆیان  دابنێت.