ڤیدیۆ؛ خانمانی ئەمریکی و پیاوانی کەنەدی زێڕی 400 مەتر پۆستەیان بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

شاکاری ریچاردسۆن، یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی بۆ ئەمریکا بەدەستهێنا، لە پێشبڕکێی 400 مەتر پۆستەی خانمان.
 
تیپی خانمانی ئەمریکا، ماوەکەیان بە 41.78 چرکە بڕی، خانمانی بەریتانیاش میدالیای زیو و خانمانی ئەڵمانیاش میدالیای برۆنزییان بەدەستهێنا.
 
لە کاتێکدا تیپی پیاوانی ئەمریکا لە هەمان پێشبڕکێدا لەسەر ئاستی پیاوان دوورخرایەوە بەهۆی ئەنجامدای سەرپێچییەکی نایاسایی.
 
تیپی ئەمریکا بەبێ نوح لایلزی پاڵەوانی پێشبڕکێی 100 مەتری بەشداری کرد، کە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئۆڵیمپیاد کشایەوە.
 
تیپی کەنەدا بە سەرکردایەتی ئاندرێ دی گراس میدالیای زێڕی بەدەستهێنا و بە 37:50 چرکە مەودای پێشبڕکێیەکەیان بڕی و میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا. ئەمە یەکەم میدالیای دی گراس بوو لە پاریس، بەڵام حەوتەم میدالیای بوو لە مێژووی ئۆڵیمپیاددا.
 
میدالیا زیو بۆ باشووری ئەفریقا بوو، بەریتانیاش میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
 
دواتر ماریلێدی پاولینۆ بووە یەکەم خانم لە کۆماری دۆمینیکان کە زێڕی ئۆڵیمپیادی بەدەستبهێنێت، کاتێک لە یاریی کۆتایی 400 مەتری خانماندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی ئۆڵیمپیادی بە 48.17 چرکە تۆمارکرد و هەروەها یەکەمین زێڕی وڵاتەکەی لە یارییەکانی ئەمساڵدا بەدەستهێنا.
 
سەلوا ئید ناسری بەحرەینی، میدالیای زیوی بەدەستهێنا، دواتر ناتالیا کاچمارەکی پۆڵۆنی کە میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.