ڤیدیۆ؛ ئیندیپێندێنتی ئەرجەنتینی لە لیبرتادۆرێس دەرکرا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی دیپۆرتیڤۆ پێرێرای کۆلۆمبی، لە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێسدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ ئیندیپێندێنتی ئەرجەنتینی یەکسانبوون.
 
مایکل هۆیۆس لە خولەکی 6 گۆڵی یەکەمی بۆ ئیندیپێندێنتی تۆمارکرد.
 
لاری ئەنگولۆ لە خولەکی 50 گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ دیپۆرتیڤۆ پێرێرا تۆمارکرد و ئەنجامەکە بوو بە 1-1 گۆڵ.
 
مایکل هۆیۆس دەرفەتێکی زێڕینی لەدەستدا بۆ بەدەستهینانی سەرکەوتن بۆ ئیندیپێندێنتی، دوای ئەوەی لە خولەکی 88 لێدانی سزای بەشێوەیەکی سەیر لەدەستدا.
 
یانە کۆڵۆمبییەکە بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامی یاریی چوون کە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بە ئەنجامی کۆی گشتی هەردوو یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، و بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.