ڤیدیۆ؛ پالمێراس بلیتی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێسی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی پالمێراسی بەرازیلی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێس بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مینێرۆی هاونیشتیمانییەکەی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
 
یارییەکە ئەگەرچی بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات، بەڵام هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکرد و چەندینجار نزیکبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکانی یەکدی، بەڵام بەخت یاوەری کەسیان نەبوو.
 
هەردوو گۆڵپارێزیش ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکرد و چەندینجار رێگربوون لە بەردەم هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکەیان لە لایەن تیپی بەرامبەرەوە.
 
بەو پێیەی یاریی چوون لە بەرژەوەندی پالمێراس بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هاتبوو، بلیتی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە بووە بەشی خۆی.