ڤیدیۆ؛ کاڤانی یەکەم یاریی خۆی ئەنجامدا و بۆکا جۆنیۆرزیش سەرکەوت

10-08-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by JUAN MABROMATA / AFP
Photo by JUAN MABROMATA / AFP
نیشانەکردن ئیدینسۆن کاڤانی بۆکا جۆنیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئیدینسۆن کاڤانی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ یانە نوێیەکەی، بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێسدا، بۆکا بە سەرکەوتوویی بلیتی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ناسیۆناڵی پاراگوایی بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوو.
 
یارییەکە، کە لەسەر یاریگەی لا بۆمبۆنێرا لە بوێنس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەچوو، میگێل ئانخێل مێرینتێل لە خولەکی 12 گۆڵی یەکەمی بۆ بۆکا تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 4 خولەک یانەی میوان لە رێگەی ئەلفۆنسۆ تێرێزا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
 
لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەم، لویس ئەدڤینکولا جارێکی دیکە تیپی خاوەن یاریگەی پێشخستەوە.
 
خوان رامیرێز لە خولەکی 75 گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانە پاراگواییەکە تۆمارکرد و یارییەکە گەیشتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، کە تێیدا ئەرجەنتینییەکان سەرکەوتوو بوون. بە ئەنجامی 4-2  بردیانەوە و گەیشتنە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
کاڤانی تەمەن 36 ساڵ بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەدا کرد، بەڵام لە خولەکی 71 گۆڕانکاری پیکرا و داریۆ بینێدیتۆ لە شوێنی ئەوچوو نێو یاریگە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە