ئینێستا: ئیمارات ئاڵنگارییەکی نوێیە بۆ من

10-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاندرێس ئینێستا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئاندرێس ئینێستا، یاریزانی یانەی ئیماراتی ئیماراتی، دوای ناساندنی لەلایەن یانە نوێیەکەیەوە، قسەی بۆ میدیاکان کرد و دووپاتیکردەوە کە هاتنی ئەو بۆ ئیمارات ئاڵنگارییەکی نوێیە.
 
ئینێستا سەبارەت بە هاتنی بۆ خولی ئیمارات، گوتی "ئەمە ئاڵنگارییەکی نوێیە بۆ من و خێزانەکەم، لاپەڕەیەکی نوێیە، ئاڵنگارییەکی نوێیە لە ژیانماندا. بە جۆش و خرۆشێکی بێ سنوورەوە هاتووم، وەک ئەوەی چووم بۆ بارسێلۆنا و ژاپۆن". 
 
یاریزای پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، زیاتر گوتی "من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە چێژوەرگرتن لە تۆپی پێ و یارمەتیدانی هاوڕێکانم لە یانەکەدا بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوون، ئەوەش گرنگترین شتە بۆ من و لەو پێناوەدا زۆر کاردەکەین".
 
ئەو هەروەها گوتی "زۆر دڵخۆشم کە لێرەم و هیوا و خواستێکی گەورەم هەیە کە بتوانم کارێکی گەورە بکەم، سوپاسگوزارم بۆ ئەو متمانەیەی کە بە منیان داوە و هانیانداوم بێمە ئێرە". 
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە بۆچی نەچووەتە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکا؟ ئینێستا لە وەڵامدا گوتی "هەستم دەکرد ئەم شوێنە دڵخۆشم دەکات، پێیانگوتم کە دەیانەوێ متمانەم بەخۆم هەبێت. من و خێزانەکەم بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی ژیانمانین لێرە".
 
سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا لە داهاتوودا؟ ئاندرێس گوتی "نازانم، پێموایە بۆ ئێستا دەمەوێت بەردەوام بم لە یاری تۆپی پێ و دواتر خۆم بۆ قۆناخی داهاتوو وەک راهێنەر ئامادە دەکەم و بزانین چی روودەدات، بەڵام ئێستا وەک یاریزانێکی تۆپی پێ بیر لە خۆم دەکەمەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە