ئێنریکی تەقاندییەوە

10-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس ئێنریکێ نەیمار دا سیلڤا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی نوێ نەیمار داسیلڤا دەخاتە دەرەوەی پلانەکانی و لویس ئێنریکێش ئەوەی بە دەستەی کارگێڕیی یانەکە راگەیاندووە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن "لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان ئەوەی بە لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە راگەیاندووە، دەستبەرداری نەیمار و مارکۆ ڤێراتی ببن و یانەکە پێویستی بە خوێنی نوێ هەیە بۆ وەرزی نوێ".
 
پلانی پاریس سانجێرمان ئەوەیە دەستبەرداری نەیمار ببێت، بۆ ئەوەی لە مووچە گەورەکەی ئەو یاریزانە بەرازیلییە رزگاری ببێت.
 
رۆژنامەی موندۆی ئیسپانی دەڵێت "پاریس سانجێرمان ناتوانێت تاکلایەنانە گرێبەستی یاریزانەکە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە مافەکانی پارێزراون."
 
گرێبەستی نەیمار بەپێی ئەو رۆژنامەیە تاوەکو ساڵی 2027ـە نەک 2025، چونکە لە هاوینی ساڵی رابردوو بەندی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کاراکراوە.
 
موندۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەگەر پاریس سانجێرمان ئەوە بکات، دەبێت قەرەبووی ئەو چوار ساڵەی گرێبەستەکەی نەیمار بکاتەوە کە لەگەڵ یانەکە ماویەتی و جگە لەوەش بۆ دوو وادەی گواستنەوەی یاریزانان ناتوانێت یاریزانی نوێ تۆماربکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە