یانەی شورتە راهێنانەکانی دەباتە میسر

10-08-2020
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن یانەی شورتە
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یانەی شورتەی عێراقی کەمپێکی راهێنان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەکاتەوە، وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و خولی نایابی عێراق. 

یانەی شورتە لە 1932 دامەزراوە، یانەیەکی ناسراوی شاری بەغدایە، ئێستا عەبدولغەنی شەهد راهێنەری ناسراوی عێراقی سەرکردایەتی یانەکە دەکات.

ماهر حەسان، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی شورتە لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "راهێنانی یانەکەمان چەند رۆژێکە لە شاری بەغدا بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە رۆژی 20ی ئەم مانگە کەمپێکی راهێنان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شاری قاهیرە دەکەینەوە بۆ یاریزانانمان". 

پێکهاتەی یانەی شورتە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی عێراق، لەبەرئەوەی تیپەکە پڕە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی پیشەگەر.

حەسان زیاتر گوتی "لەسەر داوای راهێنەرمان هێرشبەرێکی تونسی دەهێنینە ریزەکانمان، بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەرمان زۆر بەهێزبێت بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا".

یانەی شورتە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، لە کۆمەڵەی یەکەم رکابەری یانەکانی ئیستیقلالی ئێرانی، وەحدەی ئیماراتی لەگەڵ ئەهلی سعودی دەکات، بڕیارە 14ی سێپتێمبەر یانەی شورتە رووبەڕووی یانەی ئەهلی سعودیە ببێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).