ناوبژیوانان نابێت چیدی (سپرای به‌فریی) به‌كاربهێنن

10-08-2018
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا)، ده‌بێت چیدی سپرای به‌فریی به‌كار نه‌هێنێت، ئه‌وه‌ی ناوبژیوانان له‌ كاتی دیاریكردنی شوێنی فاوله‌كان به‌كاری دێنن، ئه‌گه‌ر داواكه‌ له‌دژی فیفا بباته‌وه‌ "به‌هۆی داننه‌نان به‌ پاكی داهێنانی"، به‌ گوێره‌ی لێدوانی پابلۆ سیلڤا، یه‌كێك له‌ داهێنه‌رانه‌كانی. 

فیفا له‌ مۆندیالی 2014ه‌وه‌ سپرای به‌فریی به‌كارده‌هێنێت، بۆ دیاریكردنی شوێنی فاوله‌كان، له‌گه‌ڵ ماوه‌ی نێوان تۆپ و دیواری یاریزاناندا، له‌وانه‌شه‌ به‌كارهێنانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان قه‌ده‌خه‌ بكرێت، ئه‌گه‌ر دادگای ریۆدی جانیرۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پابلۆ سیلڤا و هاینی ئه‌لماجینی بڕیار بدات. 

سیلڤا و هاینی هاوبه‌شیی، رێوشوێنێكی پێشینه‌یان له‌ لیژنه‌ی دادگای به‌رایی له‌ ریۆدی جانیرۆ پێشكه‌ش كردووه‌، كه‌ دانی به‌ پاكی داهێنانی سپراكه‌ و به‌كارهێنانی له‌ 44 وڵاتدا نا، هۆشداریی به‌كارهێنانیشی دایه‌ فیفا، بڕی پێ ژماردنی 15 هه‌زار یۆرۆشی له‌ هه‌ر یارییه‌ك به‌سه‌ردا سه‌پاند، كه‌ ئه‌و سپرایه‌ی تێدا به‌كاردێت. 

فیفا تانه‌ی له‌ رێوشوێنه‌كه‌ دا، دادوه‌ری دادگاش پاڵپشتی له‌و رێوشوێنه‌ پێشینه‌یه‌ كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد فیفا دووباره‌ تانه‌ی لێبداته‌وه‌. پابلۆ ده‌ڵێت "شتێكی گرنگمان داهێناوه‌، كه‌ هاشێوه‌ی ڤاره‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ مۆندیال یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ بێت، سیستمێكمان داهێناوه‌، كه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ هێناوه‌، بۆیه‌ مافى خۆیه‌تی دانی پێدابنرێت، نه‌وه‌ك ته‌نیا پاره‌ی پێبدرێت". سیلڤا ده‌شڵێت "خۆی و هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فیفا، به‌ رێككه‌وتنێكی گونجاو بگه‌ن".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە