مۆرینیۆ چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی بارسیلۆنا

10-07-2024
سیڤەر بێستوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی یانەی فێنارباخچەی تورکی چاوی لە تواناکانی ئانسۆ فاتی، یاریزانی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانییە و داوا لە کارگێڕیی یانەکەی دەکات، هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، فاتی دوای بەسەربردنی وەرزێک بە خواستن لەگەڵ یانەی برایتۆنی ئینگلیزی، دەیەوێت لەگەڵ بارسیلۆنا بەردەوام بێت، بەڵام بلاوگرانا چاوی لە فرۆشتنییەتی و دەیەوێت جۆواو فێلیکس بە خواستن بهێڵێتەوە، هاوکات گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ویلیامس، یاریزانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو واژۆ بکات.
 
مۆرینیۆ شێوازی یاریکردنی فاتیی بەدڵە و دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بباتە خولی تورکیا.
 
جۆزێ پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ خۆرخێ مێندێز، بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانە ئیسپانییەکە هەیە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی.
 
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە، کاتێک پەیوەندیی بە فێنارباخچەوە کرد، یانە تورکییەکە لە وەرزی 2023/2024 لە سوپەرلیگی تورکی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و راهێنەرە پۆرتوگالییەکە چاوی لەوەیە ئەمساڵ بەسەر گاڵاتەسەرایی رکابەری و سەرجەم یانەکانی دیکەی خوولەکە سەربکەوێت.
 
مۆرینیۆ دوای شەش مانگ دوورکەوتنەوە لە کاری راهێنەرایەتی، دوای دوورخرانەوەی لەلایەن یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە، لە 2ـی حوزەیرانی 2024 لە رێگەی یانە تورکییەکەوە گەڕایەوە نێو کاری راهێنەرایەتی.
 
هەروەها ئانسۆ فاتیی 21 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا بەشداری لە 27 یارییدا کردووە، خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسیستێکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە