ڤیدیۆ؛ مێسی گۆڵی تۆمارکرد و ئەرجەنتین گەیشتە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا

10-07-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەسەرکردایەتیی لیۆنێل مێسی، خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر کەنەدا بەدەستهێنا.
 
دوای 22 خولەک یارییکردن، جولیان ئەلڤارێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد، هەر زوو هاندەرانی تانگۆی دڵخۆشکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، مێسی لە هەوڵێکی تاکەکەسی جواندا هەوڵیدا گۆڵی دووەم بکات، بەڵام تۆپەکەی چووە دەرەوە.
 
لە خولەکی 50 لیۆنێل مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، یاریزانانی هەڵبژاردەی کەنەدا داوای رەتکردنەوەی گۆڵەکەیان دەکرد، بەڵام ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ ڤار و گۆڵەکەی لیۆ هەژمارکرا.
 
دوای ئەو گۆڵە، هێرشەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوامبوون، بەڵام گۆڵی دیکە تۆمارنەکرا، ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا.
 
ئەمە چوارەم یاریی کۆتایی لەسەریەک دەبێت هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامیدەدات و چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە