بارسێلۆنا گەڕاندنەوەی نەیمار رەتدەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام یانەکە ئامادەنییە یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە.
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت "نەیمار ویستی یارییکردنی بۆ پاریس سانجێرمان نەماوە، یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا."
 
دوای ئەوەی بارسێلۆنا شکستیهێنا لە گەڕاندنەوەی نەیمار، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە و پینی زاهاڤی، هەوڵیانداوە بارسێلۆنا رازیبکەن، جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ نەیمار بکەن، بەڵام یانەکە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە.
 
ئەوەشیان لەبەر دوو هۆکار بووە.
 
یەکەمیان؛ بارسێلۆنا بارودۆخی دارایی خراپە و توانای دابینکردنی پارەی گواستنەوەی دانی مووچەی یاریزانەکەی نییە، کە هەر ئەمە هۆکاری سەرەکیی شکستهێنانی یانەکە بوو بۆ گەڕاندنەوەی مێسی.
 
دووەم؛ یانەکە پێی وایە گەڕانەوەی نەیمار دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کێشە لە ژووری جل گۆڕیندا و کەش و هەوای باشی نێو تیپەکە تێکدەدات.
 
نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 2021 نوێکردووەتەوە و لە هاوینی 2025 گرێبەستی ئێستای کۆتاییدێت، یانەی هیلالی سعودی، چێڵسی و نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی دیارترین یانەن کە دەکرێت وێستگەی داهاتووی ئەستێرە بەرازیلییەکە بن.