ڤیدیۆ؛ فلۆمینێنسی 3 خاڵی گرنگی لە ئینتەرناسیۆناڵ وەرگرت

10-07-2023
ئیحسان تاهیر
فلۆمینێنسی 2-0 ئینتەرناسیۆناڵ
فلۆمینێنسی 2-0 ئینتەرناسیۆناڵ
نیشانەکردن فلۆمینێنسی خولی بەرازیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی فلۆمینێنسی، لە یارییەکی بەهێزی قۆناخی چواردەمی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر، لە میوانەکەی ئینتەرناسیۆناڵی بردەوە.
 
جێرمان کانۆ لە خولەکی بیست و پێنج گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
مارتینێلی لە خولەکی چلدا پێشکەوتنی فلۆمینێنسی کردە دوو گۆڵ.
 
لە خولەکی حەفتادا لیل نزیکبوو گۆڵی سێیەم تۆمار بکات، بەڵام لەلایەن جۆنی گۆڵپارێزی ئینتەرناسیۆناڵەوە رێگری لێکرا.
 
لە خولەکی 80 هەلێکی زێڕین بۆ ئینتەرناسیۆناڵ رەخسا، بەڵام ئەلیماو نەیتوانی بقۆزێتەوە و ئەنجامەکە وەکخۆی دوو بە هیچ لە بەرژەوەندی فلۆمینێنسی کۆتاییهات.
 
بەم سەرکەوتنە فلۆمینێنسی بە بیست و چوار خاڵ لە چواردە یارییدا گەیشتە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەک، ئینتەرناسیۆناڵیش بە بیست و یەک خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە