پلانێکی نوێی ناسر خلێفی بۆ ئێمباپێ

 
رووداو دیجیتاڵ

دوایین لێدوانەکانی کیلیان ئێمباپێ پاریس سانجێرمانی بەتەواوی تووڕە و نیگەرانکردووە و کێشەکانی نێوان هەردوولا تادێت زیاتر دەبن.
 
ریال مەدرید لە دوورەوە چاودێریی بارودۆخەکە دەکات و تاوەکو هەردوولا نەگەنە رێککەوتن هیچ هەنگاوێک نانێت.
 
پاریس سانجێرمان ویستی فرۆشتنی یاریزانەکەی هەیە، بەڵام داوای پارەیەکی زۆر دەکات.
 
خلێفی هەوڵدەدات ئەم هەفتەیە هەموو شتێک یەکلابکاتەوە، چ بە رۆیشتن یان هێشتنەوەی یاریزانەکە، بەر لەوەی یانەکەی بچێتە ژاپۆن.
 
ئێمباپێ 3 دەستەوارەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، قەتەر پێی وایە ئەمە زیانی دەبێت بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە، پاریس سانجێرمانیش لەکاتی شکستهێنان بۆ رازیکردنی یاریزانەکە دەیەوێت بە پارەیەکی زۆر بیفرۆشێت، بۆ ئەوەی یاریزانی دیکە بگوازێتەوە.
 
پاریس نایەوێت بێبەرامبەر یاریزانەکە بڕوات، ئێمباپێ نایەوێت پاداشتەکەی لەدەستبچێت و ریال مەدرید ئامادەنییە ئەو پاداشتە بۆ گواستنەوەی بدات، کێشەکە نەبوونی لایەنی سێیەم وەک کۆمپانیایەکی سپۆنسەر.
 
ناسڕ خلێفی دەیەوێت هەرچی زووە لایەنی سێیەم پەیدابکات، چ حکومەتی قەتەر بێت یان فەرەنسا، یانیش هەر سپۆنسەرێکی دیکە بۆ ئەوەی پاداشتی یاریزانەکە بدات و پلانی چوونی ئێمباپێ تێکبدات.
 
گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ، لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تەنیا یەک وەرزی ماوە و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەی لەگەڵە، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و ریال مەدریدیش چاوەڕێی یەکلابوونەوەی کێشەی نێوان یاریزانەکە و یانە فەرەنسییەکە دەکات بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دەستپێبکات.