گواستنەوەی یاریزانان.. شوێنگرەوەی ئێمباپێ و چوونی هاوڕێیەکی بنزیما بۆ سعودیە

10-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
گواستنەوەی یاریزانان
گواستنەوەی یاریزانان
نیشانەکردن گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شوێنگرەوەی ئێمباپێ
 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی شوێنگردەوەی کیلیان ئێمباپێی دەستنیشانکردووە، لە ئەگەری رۆیشتنی یاریزانەکە هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا، ئەو یاریزانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئێمباپێ بیگوازێتەوە، ڤیکتۆر ئۆسیمێن، هێرشبەری ناپۆلییە.
 
پارئس سانجێرمان دەستەوارەیەکی بە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی یانە ئیتاڵییەکە کردووە، بەڵام ناپۆلی داوای 180 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
 
پاریس هێشتا زۆر رژد نییە، بەڵام رۆیشتنی ئێمباپێ ناچاری دەکات پارەی زیاتر بەو یاریزانە بدات، بەتایبەت فرۆشتنی کیلیان هاوکاریی یانەکە دەکات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستەکە.
 
ئۆسیمێن گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی تاوەکو 2025ـە، سەرۆکی یانەکەش نایەوێت بە ئاسانی یاریزانەکە بڕوات.
 
گرێبەستەکەی میلان لە قۆناخی کۆتاییدایە
 
یانەی ئەیسی میلان بەتەواوی لە گواستنەوەی کریستیان پولیسیچ، یاریزانی ئەمریکی و یانەی چێڵسی نزیکبووەتەوە، یاریزانەکە سبەی یان رۆژی چوارشەممە دەگاتە شاری میلانۆ بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامبدات و بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستی یانە ئیتاڵییەکە بکات.
 
گرێبەستی پولیسیچ لەگەڵ رۆسۆنێری تاوەکو ساڵی 2027 دەبێت.
 
 
هاوڕێیەکی دیکەی بنزیما بۆ سعودیە
 
یانەی ئیتیحادی سعودی کاردەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی فەرەنسی و پارەیەکی زۆریشی ئامادەکردووە، بۆ رازیکردنی یاریزانەکە.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە، یانەی ئیتیحادی سعودی، هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەش ئامادەیە بۆ سێ ساڵ 100 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بداتە یاریزانەکە.
 
پۆگبا رۆژی یەکشەممە چووەتە عەمرە، دوای ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی گرێبەستی یانەکەوە بکەن.
 
هیلال ساڤیچ دەگوازێتەوە
 
یانەی هیلالی سعودی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵیا نزیکبووەتەوە، میدیای ئیتاڵیاش دەڵێت "یاریزانەکە دەستەوارەکەی قبوڵکردووە."
 
ئینتەرمیلان، یوڤێنتوس و هیلال رکابەری لەسەر گواستنەوەی میلینکۆڤیچ ساڤیچ، ئەستێرەی یانەی لازیۆ دەکەن، یانەکە داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات، میدیای ئیتاڵیا دەڵێت "یاریزانەکە دەستەوارەی یانەی هیلالی قبوڵکردووە و بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە سێیەم گرێبەستی یانە سعودییەکە لە دوای گواستنەوەی خالیدۆ کۆلیبالی و رۆبن نێڤێس."
 
جێرارد هاوڕێیەکی دەباتە ئیتیفاق
 
ستیڤن جێرارد، دوای ئەوەی راهێنەرایەتیی یانەی ئیتیفاقی سعودیی وەرگرت، هەنگاوەکانی بۆ رازیکردنی هاوڕێیەکی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئینگلتەرا، جێرارد پەیوەندیی بە جۆردان هێندرسۆنەوە کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات و ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەکە لەلایەن ئیتیفاقەوە زۆر بەهێزە، لەکاتێکدا گرێبەستی هێندرسۆن لەگەڵ لیڤەرپوول هێشتا دوو ساڵی ماوە و لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، گواستنەوەی ماک ئالیستەریش دەکرێت ببێتە هۆکاری ئەوەی یاریزانەکە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.