تیتێ قسەکانی سەرۆکی بەرازیل بە گرنگ نازانێت

10-07-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تیتێ ئەرجەنتین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تیتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، لێدوانی جایر بۆلسۆنارۆی سەرۆکی بەرازیل، کە گوتبووی 5 بە هیچ لە ئەرجەنتین دەبەینەوە، بە گرنگ نەزانی و گوتی "ئێمە بە شێوازێکی جیاواز لە جەماوەر و میدیاکان مامەڵە لەگەڵ تۆپی پێ دەکەین". هەروەها گوتیشی "پلانێکم بۆ مێسی داناوە، بەڵام ئاشکرای ناکەم".

بەرەبەیانی یەکشەممە، کاژێر 03:00 بە کاتی باشووری کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل لەسەر یاریگەی ماراکانا لە ریۆ دی جانیرۆ، یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021 دەکەن.

تیتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی "من لەگەڵ ئەوەدا نیم، کە دەگوترێت ئەرجەنتین چەندین ساڵە نازناوی نەبردووەتەوە و ئەوە هاندەرێکی باش دەبێت بۆ ئەوان، ناتوانی حوکم لەسەر رابردوو بدەی، ئێمە ئامارەکانمان لە بەرامبەر ئەرجەنتین باشترن، بەڵام پێموانییە ئەمە هیچ کاریگەرییەکی هەبێت".

ئەو راهێنەرەی سیلیساو گوتیشی "کاری جددی و ئامادەکاری رۆژانە بۆ ئەوەی یارییەکی باش پێشکەش بکەی، هەموو شتێک یەکلاییدەکاتەوە".

سەبارەت بەوەی هیچ پلانێکی تایبەتی داناوە بۆ راگرتنی لیۆنێل مێسی؟ سکالۆنی "بەڕاستی پلانێکم بۆی داناوە، بەڵام ئاشکرای ناکەم، ناتوانین مەترسییەکەی رابگرین، بەڵام دەتوانین کەمی بکەینەوە".

سەبارەت بەوەی سەرۆکی بەرازیل گوتوویەتی 5 بە هیچ لە ئەرجەنتین دەبەینەوە، راهێنەری تانگۆ گوتی "ئێمە بە شێوازێکی جیاواز لە جەماوەر و میدیاکان مامەڵە لەگەڵ تۆپی پێ دەکەین، ئێمە بایەخ بە ئامادەکاری و مەشقەکان و لایەنی هزری و دەروونی دەکەینەوە، ئەو جۆرە لێدوانانە هەندێجار بۆ ئیستفزازکردنی بەرامبەرە و هەندێجاریش مەبەست لێی گاڵتە و سوعبەتکردنە، هەروەها هەندێجاریش بۆ مێژووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە