بەهێزترین یارییەکانی قۆناخی هەشتی تێنسی وێمبڵدۆن


رووداو - هەولێر

دوای رۆژێک پشوو و وەستانی رکابەرییەکان، ئەمڕۆ رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە بەچەند یارییەکی بەهێز دەستپێدەکات.

کاژێر 15:00 دوو یاریی لە یەک کاتدا دەکرێن، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، یەکەمی ریزبەندی جیهان و خاوەنی نازناوی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر دەیڤد گۆفینی بەلجیکی و 21ـەیەمی ریزبەند جیهان یارییدەکات.

لە یارییەکی دیکەشدا لە هەمان کاتدا گویدۆ پێلای ئەرجەنتینی رووبەڕووی رۆبێرتۆ باوتیستا ئاگۆتی ئیسپانی دەبێتەوە.

کاژێر 17:00 رۆجێر فێدێرێری سویسری، لەبەردەم هەنگاوێکی مێژوویی و گەورەدایە بۆ بردنەوەی یاریی ژمارە 100 لە وێمبڵدۆن، کاتێک لەسەر یاریگەی سەرەکی بەرامبەر کی نیشیکۆری ژاپۆنی یارییدەکات، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەش مایسترۆ بۆ جاری 45ـەمین دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکانی گراندسلام.

یارییەکی دیکەی بەهێزی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، هەر لە کاژێر 17:00 دەبێت کە ئەویشیان لەنێوان سام کوێری ئەمریکی و رافایێل نادالی ئیسپانی دەبێت.